گرفتی پەمپ ستەیشنی سێتاقان چارەسەر کرا

گرفتی پەمپ ستەیشنی سێتاقان چارەسەر کرا

گرفتی پەمپ ستەیشنی سێتاقان چارەسەر کرا

بە مەبەستی پاراستنی شەقامە سەرەکییەکان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە کاتی بارانباریندا، شەوی ڕابردوو تیمی گۆڕەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر، گرفتی گۆڕەری کارەبای پەمپ ستەیشنی شەقامی 60 مەتریان چارەسەرکرد، کە دەکەوێتە نزیک بەرزەپردی سێتاقان.

ئەم پەمپ ستەیشنە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ڕاکێشان و دوورخستنەوەی ئاوی باران لەسەر شەقامەکە، کە یەکێکە لە شادەمارە گرنگەکانی هاتووچۆ لە شاری هەولێر.

چارەسەرکردنی ئەم گۆڕەرە لەم کاتەدا، هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لە کاتی بارانی بەخوڕدا ئەو ناوچەیە تووشی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو نەبێت و سەلامەتی شۆفێران و هاووڵاتییان پارێزراو بێت.

ئەم هەوڵەی تیمەکانی کارەبا لە کاتێکدایە کە دامودەزگاکانی تری شارەوانی و خزمەتگوزاریی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.