بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سینەماکاری ناوداری کورد (مەهدی ئومێد)

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سینەماکاری ناوداری کورد (مەهدی ئومێد)

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سینەماکاری ناوداری کورد (مەهدی ئومێد)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و سینەماکاری داهێنەری گەلەکەمان (مەهدی ئومێد)مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو، یەکێک بوو لە پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول و کەسێکی تێکۆرشەری کورد بوو و وەک دەرهێنەرێکی ناسراو و خاوەن ئەزموونی سینەمای کوردیش بە کارە هونەرییەکانی و فیلمەکانی (وەک فیلمی تونێل و ئەوانی تر) خزمەتێکی گەورەی بە کولتوور و هونەری نەتەوەکەمان کرد و شوێنپەنجەی لە مێژووی سینەمای کوردیدا دیارە.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەتان و سەرجەم هونەرمەندان و سینەماکارانی کوردستان دەکەین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر