بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و فەرماندەی دیاری شارەكەمان "جەوهەر قەهار گەڵاڵی"

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو  تێکۆشەر و فەرماندەی دیاری شارەكەمان

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و فەرماندەی دیاری شارەكەمان "جەوهەر قەهار گەڵاڵی"

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و فەرماندەی هێزەکانی خەباتی هەولێر و باوکی شەهید، خوالێخۆشبوو ( جەوهەر قەهار گەڵاڵی )مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو تێکۆشەرێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و خەبات و قوربانیدان بەسەربرد و یەکێک بوو لە فەرماندە ئازاکانی شۆڕش کە هەمیشە جێگەی شانازی بووە.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و هەموو هاوسەنگەرانی دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین، ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2026.3.29