بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە " جەوهەر قەهار گەڵاڵی " بەخاکسپێردرا
بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، تەرمی فەرماندە " جەوهەر قەهار گەڵاڵی " بەخاکسپێردرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.3.29، لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی، نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی و، پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكان و فەرماندە سەربازییەكان و هەڤاڵان و كەس و كار و بنەماڵەكەی، تەرمی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و فەرماندەی هێزی خەباتی هەولێر "جەوهەر قەهار گەڵاڵی" لە گۆڕستانی بنەماڵەکەی بەخاکسپێردرا.
خوالێخۆشبوو "جەوهەر قەهار گەڵاڵی" وەک یەکێک لە فەرماندە و پێشمەرگە دێرینەکانی ناوچەکە دەناسرێت کە تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و پاراستنی خاکی کوردستان تەرخان کردبوو. ئامادەبووان لە مەراسیمەکەدا جەختیان لە ڕۆڵی گرنگی ئەو فەرماندەیە کردەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی تێکۆشاندا.