بەنداوی چەمرگە
بەنداوی چەمرگە
لە چوارچێوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەنداوی چەمرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە توانای ناوخۆیی جێبەجێ کراوە.
ئامانجی سەرەکی کۆکردنەوەی ئاوی باران و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و پاراستنی هەولێرە لە مەترسییەکانی لافاو، بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەم دواییانەوە، بەنداوەکە بە تەواوی پڕ بوو و سەرڕێژی کرد، کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەکە دەبێت.