بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان
بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان
، بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەی ( 250 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێکی گرنگ لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کۆتایی هات و خراوەتە خزمەت هاوڵاتیان کە بریتین لە:-
1- نۆژەنکردنەوەی 5 هۆڵی نەشتەرگەری.
2- نۆژەنکردنەوەی بەشی پێشوازی.
3- نۆژەنکردنەوەی بەشی برینکاری.
4- نۆژەنکردنەوەی بەشی ئێسک و شکان.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پارێزگای هەولێرە بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوەندە تەندروستییەکان و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان، تاوەکو هاوڵاتیان لە بارودۆخێکی شایستەدا چارەسەری پێویست وەربگرن.
جگە لەوانەش تاوەکو ئێستا، بەفەرمانی پارێزگاری هەولێر بە گوژمەی ( 794 ملیۆن دینار ) ی دیکە لەسەر بودجەی پارێزگا، لە نەحۆشخانەی فێرکاری هەولێر چەندین بەشی دیکە نۆژەنکراوەتەوە.