پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی نوێی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی نوێی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی نوێی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر " هەمیشە پاڵپشتی ئەو ناوەندە ئایینییانەیە کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن "

ئەمرۆ سێشەممە 2026.3.31، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پیشوازی لە سەیدی هاوڕێ محەمەد، سەرۆکی نوێی کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی كۆمەڵەكە كرد.

لە دیدارەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە سەرۆکی پێشووی کۆمەلە قورئان خوێنان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێی کۆمەڵەكە كرد و ​ئومێدی خواست ئەو خولە نوێیەی کارکردنیان ببێتە وێستگەی گەشەپێدانی زیاتر بە توانای هەموو قورئان خوێنان و خزمەتكردنی زیاتر بە پەیامی پیرۆزی قورئان و تەئكیدی لەبەرەو پێشتربردنی بواری دەنگسازیی لە پرسەكاندا لەسەر بنەمای زانستی و پەرەپێدانی تواناکان و پێگەیاندنی دەنگی نوێ قورئان خوێنان بۆ خزمەتی بۆنە ئاینیەکان بەگشتی كردەوە.

هەروەها، ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی ئەوان دا لە پەرەپێدانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و دووپاتی کردەوە کە پارێزگای هەولێر هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری ئەو ناوەندە ئایینی و ڕۆشنبیریانەیە کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن.

لەکۆتاییدا، شاندی میوان زۆر سوپاسی پێشوازی و پاڵپشتی و هاوکارییە بەردەوامەکانی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پەرەپێدانی چالاکییە ئایینییەکان لە سنووری پارێزگاکەدا.