هەولێر ... هەڵمەتێکی توندی دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتی "بێ سەرەتا" دەستی پێكردووە و دەیان دوکان داخران و دەست بەسەر هەزاران سیمکارتدا گیرا

هەولێر ...  هەڵمەتێکی توندی دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتی

هەولێر ...
هەڵمەتێکی توندی دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتی "بێ سەرەتا" دەستی پێكردووە و دەیان دوکان داخران و دەست بەسەر هەزاران سیمکارتدا گیرا

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چەسپاندنی یاسا و ڕێکخستنی کەرتی پەیوەندییەکان، لیژنەی تایبەتی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی2021، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سیمکارتی بێ سەرەتا ئەنجامدا.

لە ماوەی نێوان 1ی ئازار تاکو 31ی ئازاری 2026، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئەندامییەتی نوێنەرانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پۆلیسی ڕێکاری و پۆلیسی شارەوانی، توانییان دەست بەسەر (1 هەزار و 685 ) سیمکارتی بێ سەرەتادا بگرن.

هەر لەم هەڵمەتەدا، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و فرۆشتنی نایاسایی سیمکارت، (17) شوێن و دوکانی مۆبایل داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن کرانەوە.

ناوی ئەو شوێنانەی بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون و داخران:
(مۆبایلی نوور، دانا فۆن، ئۆرجینال فۆن، زیلان فۆن، تێن فۆن، ئایتی بۆ مۆبایل، مۆبایلی ڕەوەند، مۆبایلی كوردستان، نازناز فۆن، شیمال فۆن، نیاز كارت، مۆبایلی نەشئەت و بەشدار، مۆبایلی وەلید، مۆبایلی محەمەد و واحد، مۆبایلی بەشدار، هاودەر مۆبایل، مای فۆن).

پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە بازرگانییەکی نایاسایی کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و بەکارهێنانی سیمکارتی بێ سەرەتا بۆ مەبەستی نادروست.