پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی و تیمەکانی چاودێری بازرگانی دەکات و پاڵپشتی تەواوی پارێزگایان بۆ دووپات دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.3.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی هۆبە و بەشەکانیان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کارەکانی تیمی چاودێری بازرگانی و دەستخۆشیکردن لە هەوڵە بەردەوامەکانیان كۆبۆوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و سەرجەم تیمە مەیدانییەکان کرد و ستایشی ڕۆڵی ماندوونەناسانەیانی کرد لە پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی چەواشەکاری بەرامبەر بە هاووڵاتیان.

ئاماژەشی بەوە کرد کە تیمەکانی چاودێری لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئەرکێکی قورسیان لەئەستۆ بووە، بەتایبەتی لە بواری گەڕان و پشکنینی ورد، ڕووبەڕووبوونەوەی قۆرخکاری لە نرخەکان، و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کاڵا و خۆراکی ماوەبەسەرچوو کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە تەندروستی گشتییەوە هەیە.

لەوبارەیەشەوە، جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئەو هەڵمەتە مەیدانییانە کردەوە و ڕایگەیاند: "پارێزگای هەولێر هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەکی تەواوی تیمەکانی چاودێری بازرگانی دەکات، تاوەکو بتوانن بە باشترین شێوە پارێزگاری لە مافی بەکاربەران و هاووڵاتیان بکەن."