پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەكات

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەكات

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەكات

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.3.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی چاودێریکردنی ڕەوشی نەخۆشخانەكە و دڵنیابوونەوە لە کوالێتی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای لە شاری هەولێر كرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا کە هەریەک لە د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، د. عەلی ئیسماعیل، بەرپرسی نووسینگەی تەندروستی و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا یاوەری بوون، پارێزگار وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە و پزیشك و كارمەندانیان، لە نزیکەوە لە ئامادەکارییەکانی نەخۆشخانەکە و تیمە پزیشکییەکانی کۆڵییەوە.

ئامانجی سەرەکی سەردانەكەی پارێزگاری هەولێر، جگە لە ئاگاداربوون لە ڕەوشی نەخۆشخانەکان، جەختکردنەوە بوو لەسەر ئامادەباشی تەواوی دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازراو لە بارودۆخی ئێستادا، تا بتوانرێت باشترین شێوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت.