پارێزگاری بەغدا پاش سەردانە فەرمییەکەی، لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکرا

پارێزگاری بەغدا پاش سەردانە فەرمییەکەی، لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکرا

پارێزگاری بەغدا پاش سەردانە فەرمییەکەی، لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندی یاوەری، دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەیان بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکران.

ئەم سەردانەی پارێزگاری بەغدا بۆ هەولێری پایتەخت دوای چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر بەشێک بوو لە چالاکییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا، بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموونە کارگێڕییەکان، پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، و پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی هەردوولا.