شاوێس.. لەچوارچێوەی هەوڵەكانی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی پارکێک کرایەوە

شاوێس.. لەچوارچێوەی هەوڵەكانی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی پارکێک کرایەوە

شاوێس..
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی پارکێک کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمموزی 2026، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و زەندی جەبار، سەرۆکی شارەوانی شاوێس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و گرنگیدانی زیاتر بە پاراستنی ژینگە، پارکی شاوێس کرایەوە.

ئەم پڕۆژە خزمەتگوزاری و ژینگەییە، لەسەر ڕووبەری ( 11,250 مەتری چوارگۆشە ) جێبەجێ کراوە، پڕۆژەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی شاوێس و کۆمپانیای ئەسیۆرد (زین) بۆ پەیوەندییەکان ئەنجامدراوە، کە تێیدا لەسەر ڕووبەرێکی بەرفراوان نەمام و داری جۆراوجۆر چێندراون و شوێنی حەوانەوە و دانیشتنی گونجاو بۆ خێزان و هاوڵاتیانی ناوچەکە دابین کراوە.

لە کاتی کردنەوەی پارکەکەدا، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پەرەپێدانی سێکتەری خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی ستانداردی ژینگەیی لە قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری هەولێر لە ئەولەویەتی کارەکانیاندایە، ئەم هەنگاوەش خزمەتێکی بەرچاو بە تەندروستی گشتی و دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ حەوانەوەی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.