قوشتەپە... بەردەوامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
قوشتەپە...
بەردەوامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی کابینەی نۆیەم بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەدانی و باشترکردنی تۆڕەکانی گواستنەوە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، پرۆژەی قیرتاوکردنی بەشێکی نوێی شەقامی 30 مەتری لە قەزای قوشتەپە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە ڕاخستن، چاککردنەوەی چینی بەردی شکاو و قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژیی 590 مەتر و پانیی 10مەتر، ڕووبەری گشتیی کارکردن لەم قۆناغەدا دەگاتە( 5 هەزار و 900 ) مەتر دووجا.
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی لۆد و ئاسانکاریی زیاتری هاتووچۆی هاووڵاتییان و دانیشتووانی ناوچەکە، هاوکات بەشێکە لە پلانی فراوانکردنی پڕۆژە بنەڕەتییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری قەزای قوشتەپە و دەوروبەری.