هەولێر … بڵاوکردنەوەی کتێبی ( ڕەهەندەکانی هزری پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ستراتیژییەتی مەسرور بارزانی و ڕەوتی مێژوو و ئایندەدا)
هەولێر …
بڵاوکردنەوەی کتێبی ( ڕەهەندەکانی هزری پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ستراتیژییەتی مەسرور بارزانی و ڕەوتی مێژوو و ئایندەدا)
ئێوارەی پێنجشهممه 23.7.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری له ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (ڕەهەندەکانی هزری پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ستراتیژییەتی مەسرور بارزانی و ڕەوتی مێژوو و ئایندەدا) کرد، کە لە نووسینی نادر ڕوستی و لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد، لقی هەولێر لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ڕێکخرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆشنبیران، بەرپرسان ئامادەبوون و گرنگی کتێبەکەیان وەک توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار و شوێنی ئەو بوارە لە ستراتیژییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس کرد.
نادر ڕوستی، نووسەری کتێب، باسێكی کورتی دەربارەی ناوەڕۆک و ئامانجەکانی کتێبەکەی پێشکەش کرد و لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆیەکی فکری و زانستی دەربارەی بابەتەکانی کتێب ئەنجامدراو جهختكرایهوه، كهوا گەشەپێدانی گەشتوگوزار یەکێکە لە بنەماکانی گەشەی ئابووری و ناساندنی شوناس و مێژووی هەرێمی کوردستان بە جیهان.