یانەی هەولێر، سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهێزتر دەکات

یانەی هەولێر، سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهێزتر دەکات

یانەی هەولێر، سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهێزتر دەکات

ئەمشەو سێشەممە 2026.9.8، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی، عیسا ئەحمەد، لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، و هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هاندەران، وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، یانەی وەرزشیی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی دیالا بووەوە لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

یانەی هەولێر لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی سەرکەوتنێکی شایستە تۆمار بکات بە ئەنجامی ( 2 گۆڵ ) بەرامبەر بە ( 0 گۆڵ )، بەمەش توانی سێ خاڵی دیکەی گرنگ بەدەسبهێنێت.