پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەشاندێکی قوتابخانەی مەعاریفی نێودەوڵەتی هەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر  پێشوازی لەشاندێکی قوتابخانەی مەعاریفی نێودەوڵەتی هەولێر کرد

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 2022.3.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەشاندێکی قوتابخانەی مەعاریفی نێودەوڵەتی هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەبەڕێوەبەری و مامۆستایانی قوتابخانەی ناوبرا، تەئکیدی لە پاڵپشتی خۆی بۆ په‌روه‌رده‌ و ناوەندەکانی خوێندن کردەوە.
لەلایەن خۆیانەوە، شاندی میوان زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی و ئەم پێشوازییە گەرمەی لێیان کرا.