هەولێر .. بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول، هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوەچوو

هەولێر .. بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول، هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوەچوو

هەولێر ..
بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول، هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.9.10، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وەک ڕێزگرتن و یادکردنەوەیەک بۆ 65 ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئامادەبووان بە چاندنی چەندین نەمام بەشدارییان لەم چالاکییە ژینگەیی و نیشتمانییەدا کرد، کە ئامانج لێی گەشەپێدان و زیادکردنی سەوزایی و جوانکردنی سیمای شاری هەولێرە.