مەراسیمی ماڵئاوایی لە کونسڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر بەڕێوەچوو
مەراسیمی ماڵئاوایی لە کونسڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 23.9.2026 بە ئامادەبوونی نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و پارێزگاری هەولێر و نێردەو دبلۆماسی و پیاوانی کار، مەراسیمی ماڵئاوایی لە ماکسیم ڕوبین، کونسڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ماوەی کاری دیپلۆماسییەکەی، لە ناو کونسڵخانەی گشتیی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
ماکسیم ڕوبین لە ماوەی کارکردنی لە هەولێر، پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا بەردەوام کردووە؛ ئەویش لە کۆتایی ماوەی کارییەکەیدا سوپاسی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی هەولێری بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکان کرد.
شایەنی ئاماژە دانە ماکسیم ڕوبین ڕۆڵی دیپلۆماسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا هەبووە .