پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەکانیان دووپات دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەکانیان دووپات دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەکانیان دووپات دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.9.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازییکرد لە شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی ئێلیزابێس ماگنێس، بەڕێوەبەری پڕۆگرام لە نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ عێراق.

لە دیدارەکەدا، شاندی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەولێری پایتەخت خستەڕوو، کە مەبەست لێی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون بوونە لە کار و چالاکییەکانی هەردوو ڕێکخراوی " سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ (MRC) و سەنتەری سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی (NRM)، دواتر شاندی میوان کورتەیەکیان لەسەر پڕۆگرامەکانی خۆیان و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەم سەنتەرانەیان پێشکەش کرد، و جەختیان لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەت لە ڕێکخستنی پرسی کۆچی یاسایی و دابینکردنی ڕاوێژی پێویست.

لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئامادەیی تەواوی پارێزگای هەولێری نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی، هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو سەرخستنی کار و پڕۆژەکانی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی ئەم سەنتەرانە کردەوە و ڕایگەیاند، کە پارێزگای هەولێر ئاسانکاری تەواو بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکات لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە مرۆیی و گەشەپێدانییەکانیان.