شاوێس ... بەسەركردنەوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەکان

شاوێس ... بەسەركردنەوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەکان

شاوێس ...
بەسەركردنەوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەکان

ئەمڕۆ سێشەممە، 2026.9.22، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی شارستانی و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە سەرجەم ناوچەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆكی شارەوانی شاوێس و ژمارەیەكی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامە ناخۆییەکانی گوندی شاوێسی بەسەركردەوە.

ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ خزمەت بە دانیشتوانی ناوچەکە و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دەکات، بە گوژمەی ( 250 ملیۆن دینار ) و لەسەر داهاتی شارەوانییەکان دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بەپێی ستانداردە ئەندازیارییەکان داڕێژراوە و پێكهاتووە لە، نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە بە درێژایی 1 کیلۆمەتر و دانانی کربستۆن، تێکەڵەڕێژکردن، و دروستکردنەوەی سیستەمی ئاوەڕۆی لوولەیی و قیرتاوکردن ڕووبەری 8,000 مەتری دووجا.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ جێبەجێكدرنی پڕۆژەكە، دەستخۆشی لە تیمە تەکنیکییەکان و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد و دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی پارێزگای هەولێر پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی یەکسان بە سەرجەم شوێنەکان، و ڕاشیگەیاند، کە کاروانی ئاوەدانی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە.