یاری هەولێر و گەرمە
یاری هەولێر و گەرمە
شەوی دووشەممە، 14ی ئەیلوولی 2026، بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ژمارەیەک پەرلەمانتار و کەسایەتییە وەرزشییەکان و هاندەرانی هەردوو یانە، لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕانسۆ هەریری، یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و گەرمە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
یارییەکە کێبرکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و تێیدا یانەی میوان (گەرمە) توانی بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە یانەی خاوەن یاریگا (هەولێر) بباتەوە.