پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ کەناڵی ئاڤا
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ کەناڵی ئاڤا
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵی ئاڤا
بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەکەین.
ئاڤا، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی تەمەنیدا، توانیویەتی وەک میدیاییەکی بەرپرسیار، نیشتمانی و هاوچەرخ دەربکەوێت و بە پێشکەشکردنی کوالێتییەکی باڵا و کارکردنی پیشەگەرانە، ببێتە مینبەرێکی ڕاستگۆ و جێگەی متمانەی بینەرانی لە کوردستان و ناوچەکەدا.
دەستخۆشی لە ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانتان دەکەین، و ئومێدەوارین کە بە هەمان ڕێچکە و بە پەیڕوکردنی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، بەردەوام بن لە خزمەتکردن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
15ـی ئەیلوولی 2026