پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە باڵیۆزی نوێی چیك لەعێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە باڵیۆزی نوێی چیك لەعێراق کرد

پێنجشەمە 2021.11.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە پیتەر شتێپانیک، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک له‌ عێراق کرد .
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانى، بەبۆنەى دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی کۆماری چیک لەعێراق پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و تەئکیدى لە پەرەپێدانى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانی و فەرهەنگى و کەللتورى و هونەرى نێوان کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان کردووە.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی چیک لەعێراق تیشکى خستە سەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک و ئامادەیی خۆیی و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتى لە کەرتى تەندروستى، ڕاشیگەیاند، لەم نزیکانە کونسڵى نوێى وڵاتەکەى لە هەولێرى پایتەخت دەست بەکار دەبێت و لەئێستاشدا بەمەبەستى دەرفەتى زیاترى ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان، ئامادەکارى دەکەن بۆ هاتنى شاندێکی بازرگانی وڵاتى چیک بۆ هەرێمی کوردستان.
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، باسکرد لە ڕۆڵى پێشمەرگە و سەرکەوتنی بەسەر تیرۆرستانى داعش و بەردەوامیدان بە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە و ڕەوشى ناوچەکە بەگشتیى و بارودۆخى عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پرسى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق و چەند تەوەرێکی دیکەی گرنگى ئابوورى و بازرگانى و پیشەسازى گفتوگۆى لەبارەوە کرا.