خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر تاوتوێی کرا

ئەمرۆ دووشەممە 21.9.2026 بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ئاگاداربوون لە ویست و داواکاری هاوڵاتیان ئەو سنورە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سنووری لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی شازدەی ( پ د ک) و هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، کارگێرانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکان، بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرانی دامەزراوە و دەزگا خزمەتگوزارییەکان بەشدارییان کرد.

لە بەشێکی گرنگی گفتوگۆکاندا، جەخت لەسەر پێویستی بەجێگەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، چارەسەرکردنی کێشە و پێداویستییەکانی ناوچەکان و گرنگیدان بە ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتیان کرا.

هەروەها، بەشداربووان دیدگا و تێڕوانینەکانیان لەسەر بارودۆخی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی ئەو سنوورە ئاڵوگۆڕ کرد و لەسەر ڕێکارە پێویستەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و وەڵامدانەوەی بە پێی پێویست بە داواکارییەکانی هاوڵاتیان گفتوگۆیان کرد.