لە هەولێر .... ئاهەنگى پێشوازیی ساڵانەی هاوینە بۆ دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو
لە هەولێر ....
ئاهەنگى پێشوازیی ساڵانەی هاوینە بۆ دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو
ئەمشەو سێشەممە 2026.9.22، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە وەزیران و پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسان و دیپلۆماتکار و کونسوڵ و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و کارسازان، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگى پێشوازیی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.
لەمەراسیمەکەدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی حکومەتی هەرێم بەخێرهاتنى میوانانى کرد و بەناوی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا، و سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ پشتیوانی و پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کونسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکان بۆ گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستاو ڕابردوودا.