هەولێر …. رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی 100 قوتابخانە لەلایەن رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو

هەولێر …. رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی 100 قوتابخانە لەلایەن رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو

هەولێر ….
رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی 100 قوتابخانە لەلایەن رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو

بە ئامانجی پشتگیریکردنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، باشترکردنی ژینگەی خوێندن بۆ قوتابیان، ئەمشەو شەممە، 26.9.2026 بە ئامادەبوونی دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت ، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان ، ڕێوڕەسمی کۆتایی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی «١100 قوتابخانە» کە لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە، لە ئامادەیی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، هەنگاو بۆ باشترکردنی ژینگەی پەروەردەیی و خوێندنگەکان و پشتیوانیکردن لە قوتابیان و پڕۆسەی خوێندن پەیڕەو کراوە،.

بۆ ئەم مەبەستە بە کۆتاییهاتنی هەڵمەتەکە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە بەشداربووان و خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەکانی کوردستان فاوندەیشن کە خاوەن بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە رێکخرا ….