هەولێر …. بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی کوردستان، پیشانگای تایبەتی فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری کرایەوە
هەولێر ….
بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی کوردستان، پیشانگای تایبەتی فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری کرایەوە
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 26.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە کەسایەتی و هونەردۆستان، پێشانگایەکی تایبەتی فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری، بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە گەلەری مەحمود هەولێری کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، ژمارەیەک وێنەی فۆتۆگرافی خراوەتەڕوو کە ساتە مێژوویی و گرنگەکانی ڕۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەشداریی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان دۆکیۆمێنت کردووە .
پێشانگاکە، لە ڕێگەی زمانێکی هونەری و وێنەگرتنەوە، یادەوەرییەکانی ئەو ڕۆژە مێژووییە دەخاتەبەرچاو و گرنگی پاراستن و بەڵگەدارکردنی ساتە مێژووییەکان لە بوارە جیاوازەکانی هونەر و کەلتووردا دەخاتەڕوو.