دروستکردنی قوتابخانەیەک لە عەوێنە بە گوژمەی پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن دینار

دروستکردنی قوتابخانەیەک لە عەوێنە بە گوژمەی پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن دینار

- دروستکردنی قوتابخانەیەک لە عەوێنە بە گوژمەی پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن دینار

- ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی دواناوەندی عەوێنەی تێکەڵاوی لە گوندی عەوێنە

ئەمڕۆ دووشەممە، 28.9.2026 لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەنگەر کانەبی گەورە بەرپرسی لقی٢٣ی مەخموری ( پ د ک ) و رزگار محەمەد ئیسماعیل قائیمقامی مەخمور، مەسعود نوری به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوێر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی و حیزبی،و سەربازی، له‌ رێوره‌سمێكدا قوتابخانەی دواناوەندی عەوێنەی تێکەلاو کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دوای بەسەرکردنەوەی هۆبەو هۆڵەکانی قوتابخانەکەو دابەشکردنی شتومەکی خوێندن بەسەر قوتابیان، جەختی لە گرنگی پەرەپێدان و بەهێزکردنی ژێرخانی پەروەردەیی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بواری خوێندن کردەوە، بە تایبەتی لە ناوچە گوندنشین و دوورە دەستەکان.

کرانەوەی ئەم قوتابخانەیە هەنگاوێکی دیکەیە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی خوێندن بۆ قوتابیان، هەروەها بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی په‌روه‌رده‌ بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەولێر.
شایەنی ئاماژە دانە، دروستکردنی قوتابخانە نۆ پۆلییەکە لەسەر ئەرکی کۆمپانیایی OPHKL بە گوژمەی ٥٤٦٠٠٠٠٠٠ پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن دینار جێبەجێکراوە .