هه‌ولێر.. له قۆناغێكی نوێ‌دا 327 كارتی دیكه‌ی زه‌وی تاپۆ كران
هه‌ولێر..
له قۆناغێكی نوێ‌دا 327 كارتی دیكه‌ی زه‌وی تاپۆ كران
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كانی سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر، له قۆناغێكی نوێ‌دا، 327 كارتی دیكه‌ی زه‌وی وێنه‌ی تۆماریان ته‌واو كراوه و ئاماده‌ن.
له درێژه‌ی كاركردنی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له قۆناغێكی نوێ‌دا به‌شێك له زه‌وییه كارته‌كانی (كه‌رتی ٩٢ شاوێس) له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شاوێس، 327 كارتی زه‌وی وێنه‌ی تۆماره‌كانیان ته‌واوكراون و ئێستا ئاماده‌ن.