پارێزگاری هەولێر سەردانی شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەوی کرد و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەوی کرد و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەوی کرد و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پێگەی ئەدەب و ڕۆشنبیری و ڕێزگرتن لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری ئەدەب و هزر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی شاعیری گەورەی کورد، مەدحەت بێخەوی کرد و بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان، پێزانینی خۆی بۆ خزمەتە ئەدەبی و نەتەوەییەکانی دەربڕی.

ئەمشەو دووشەممە، 12.10.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی شاعیری گەورەی کورد، مەدحەت بێخەوی کرد .

لە میانی سەردانەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەربڕینی ڕێز و پێزانینی بۆ پێگەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری شاعیر،، ستایشی ڕۆڵ و بەشدارییە بەنرخەکانی لە خزمەتکردنی ئەدەبی کوردی و دەوڵەمەندکردنی ڕۆشنبیری و هۆشیاری نەتەوەیی کرد.

هەروەها، سوپاس و پێزانینی خزمەتە بەرچاوە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کردو بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش بە شاعیر مەدحەت بێخەو کرد، وەک دەربڕینێک لە وەفاداری و ڕێزگرتن لە مێژوویەکی پڕ لە بەخشین و خزمەت بە ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی.

لە بەرامبەردا، شاعیر مەدحەت بێخەو، خۆشحاڵی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردان و ڕێزلێنانە دەربڕی و بە بایەخەوە باسی گرنگیی پشتگیری و ڕێزگرتن لە ئەدیبان و ڕۆشنبیران کرد.

شایەنی باسە، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پارێزگاری هەولێر بۆ بەرزڕاگرتنی پێگەی کەسایەتییە ئەدەبی، فیکری و ڕۆشنبیرییەکان و نرخاندنی خزمەت و بەشدارییەکانیان لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و پێشخستنی ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی ئەنجام درا