لە هەولێر ......... مەراسیمی ڕێزلێنان لە پلە بەرزبوونەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو

لە هەولێر  ......... مەراسیمی ڕێزلێنان لە پلە بەرزبوونەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو

لە هەولێر .........
مەراسیمی ڕێزلێنان لە پلە بەرزبوونەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.10.27، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی 2، و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و بەڕێوەبەرانی دام و دەزگاکانی هێزەکانی ناوخۆ، مەراسیمێکی تایبەتی ڕێزلێنان بە پلە بەرزبوونەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن لێژنەی ناوچەی نیشتیمان - هێزی ناوخۆی سنوری لقی2ی پارتی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، پیرۆزبای ئاراستەی ئەو ئەفسەرانە کرا کە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە و دووپاتکرایەوە كە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قەڵایەکی پتەوی پاراستنی سەقامگیری، ئاسایش و سەروماڵی هاووڵاتیانن، ئەم پلە بەرزکردنەوەیەش نەک تەنها شایستەییەکی یاسایی و کارگێڕییە، بەڵکو هاندەرێکی گەورەیە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی زیاتری نیشتمان.

جیگەی باسە، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ لە چوارچێوەی فەرمانە فەرمییەکانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دێت، کە تێیدا بەپێی یاسای ڕاژە و خشتە فەرمییەکان، ماف و شایستەیی دارایی و کارگێڕی بەسەر ئەفسەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت.