هەولێر .... کۆڕێک بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی سازكرا

هەولێر .... کۆڕێک بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی سازكرا

هەولێر ....
کۆڕێک بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی سازكرا

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 2026.11.3، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاوو لە هونەرمەند و نووسەران و ڕۆشنبیران، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە چوارچێوەی چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانیدا، کۆڕێکی تایبەت بۆ ناساندن و بەسەرکردنەوەی کاروانە هونەرییەکەی هونەرمەندی دێرین و ناوداری کورد یاسین قادر بەرزنجی ڕێکخست.

کۆڕەکە لەژێر ناونیشانی "هونەری دراما و سمکۆ ناکام وەک سیمبولی درامای کوردی" بەڕێوەدەچوو، و تێیدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی بەرچاوی ئەم هونەرمەندە لە مێژووی درامای کوردیدا و بە تایبەتیش شیکردنەوە بۆ کەسایەتی کلتوری و کاریگەری "سمکۆ ناکام" وەک یەکێک لە هێما دیارەکانی ڕەوتی نواندن لە کوردستان كرا.