هەولێر .... خشتەیەکی نوێی کارکردن بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

هەولێر .... خشتەیەکی نوێی کارکردن بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

هەولێر ....
خشتەیەکی نوێی کارکردن بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.11.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەسەر ڕەوشی کارەبای نیشتمانی و بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان كۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا بە پابەندکردنی سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری ناوشاری هەولێر بە خشتەیەکی نوێی کارکردنەوە تا ئەو کاتەی دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.
خشتەی دیاریکراوی کارکردنی مۆلیدەکان:
• بەیانیان: لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 9:00ی بەیانی.
• ئێواران و شەو: لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو.
لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی لەم دوو ماوە دیاریکراوەدا، مۆلیدەکان ڕاستەوخۆ کار دەکەن، لە دەرەوەی ئەم خشتەیەی كە بۆیان دیاریكراوە بە هیچ شێوەیەک بۆ خاوەن مۆلیدەکان ئەژمار ناکرێت.