هه‌ولێر.. هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كه‌ی دووباره خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ و كه‌نده سرووشتییه‌كان به‌رده‌وامه
هه‌ولێر.. هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كه‌ی دووباره خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ و كه‌نده سرووشتییه‌كان به‌رده‌وامه
وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك و به مه‌به‌ستی دووباره خاوێنكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران، له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و گشتگیر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ژینگه‌پارێزی، به مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران به‌ڕێوه ده‌چێت..
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا كه هه‌زاران ئامێر و كرێكار به‌شدارن، له سنووری سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، تیمه‌كان ماڵ به ماڵ، كۆڵان به كۆڵان، پرد به پرد ده‌گه‌ڕێن و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان و ئاوه‌ڕۆكان و كه‌نده سرووشتییه‌كان فراوان و خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی بارانبارین.