بەردەوامی چاندنی گوڵ و فراوانکردنی سەوزایی لە شەقامەکانی هەولێر
بەردەوامی چاندنی گوڵ و فراوانکردنی سەوزایی لە شەقامەکانی هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە15.11.2026 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی شارەوانی هەولێر، دەستیان کرد بە چاندنی سەدان گوڵی (مینی ڕۆز) لە شەقامی ١٠٠ مەتر، لە چوارڕێی فڕۆکەخانە تا چوارڕێی باز.
هەروەها، لە شەقامی هەولێر–مەخموور، کاری ڕێکخستنەوە و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی بەردەوامە، بە مەبەستی جوانترکردنی سیمای شار و فراوانکردنی سەوزایی لە هەولێر.