هەولێر خاوەنی ڤیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەبێت

هەولێر خاوەنی ڤیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەبێت

هەولێر خاوەنی ڤیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەبێت

لە چوارچێوەی پاڵپشتی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و هاندانی کەرتی کشتوکاڵ، بە چاودێری پارێزگاری هەولێر و بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڤیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم ڤیستیڤاڵە، پاڵپشتی جووتیاران، ناساندنی بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان، دابینکردنی دەرفەتی ڕاستەوخۆ بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان و هاندانی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە.

ئەم ڤیستیڤاڵە بۆ تەواوی جووتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی کوردستان کراوەیە، بۆ ئەوەی بەرهەم و تواناکانیان بناسێنن و دەرفەتی زیاتر بۆ گەیشتن بە بازاڕ بۆیان بڕەخسێت.

کاتی بەڕێوەچوون:

* ڕۆژ: شەممە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
* شوێن: هەولێر، پێش پارکی شانەدەر

بانگهێشت بۆ بەشداریکردن:

هەر جووتیار و خاوەن پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی کە ئارەزووی بەشداریکردنی لەم ڤیستیڤاڵەدا هەیە، دەتوانێت بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆی پەیوەندی بە ژمارەکانی خوارەوە بکات:

* +964 750 447 3029
* +964 750 451 9153
* +964 750 488 5189