پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە خانەوادەی شەهید محەممەد ڕەسوول کرد و ستایشی قوربانیدانی بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییان کرد

ئەمرۆ، یەکشەممە 15.11.2026 لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە خانەوادەی محەممەد ڕەسوول کرد؛ ئەو گەنجەی لە کاتی ڕوودانی لافاوی هەولێرو بەهۆی بارانبارینێکی بەهێز، بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بە مەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییان، گیانی خۆی لەدەستدا.

لە دیدارەکەدا، خانەوادەی ناوبراو سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێرو دەزگای خێرخوازی بارزانی تیمە خۆبەخشەکانیان کرد، بەرامبەر بە گرنگیدان و دڵنەوایی و پشتیوانییەکانیان بۆیان لەو بارە ناخۆشەدا.

پارێزگاری هەولێر، لە دیدارەکەدا ستایشی ڕۆحی بەرزی مرۆیی و خۆبەخشینی خوالێخۆشبوو محەممەد ڕەسووڵی کرد و بە پاڵەوان و مایەی شانازی ناوی برد، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو کردارە ئازایانە و قوربانیدانەی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییان کردوویەتی، هەمیشە لە یادی خەڵکدا دەمێنێتەوە.