بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ جێبەجێکردنى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەى نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئورمیە ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ جێبەجێکردنى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەى نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئورمیە ئەنجامدرا

دواى سەردانى بەڕێز پارێزگارى هەولێر بۆ پارێزگاى ئورمییە، بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین و واژووکردنى ڕێککەوتنی نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕووژئاوا(ئورمیە)، ئەمڕۆ پینجشەممە 2021.1.6، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەوبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دانانى ڕێو شوێن و میکانیزمى پێویست بۆ جێبەجێکردن و پراکتیزەکردنى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەکە و هەنگاونان بۆ بەکرداریکردنى جموجۆڵی بازرگانی لەخاڵى سنوورى حاجی ئۆمەران - تەمەرچین ئەنجامدرا.