پارێزگاری هەولێر بەیاوەری والیی دیار بەكر سەردانی شوێنی تەقینەوەكەی دیار بەكری كرد

پارێزگاری هەولێر بەیاوەری والیی دیار بەكر سەردانی شوێنی تەقینەوەكەی دیار بەكری كرد

بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ بریندارانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی یەكێك لە ناوچەكانی پیشەسازی لە دیار بەكر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەدوای بەشداری كردن لە پیشانگای نێودەڵەتی میزۆپۆتامیا بەیاوەری والیی دیار بەكر مونیر كڕاڵ ئۆغڵو سەردانی شوێنی ڕووداوەكەی كرد.
شیاوی باسە لە‌م ڕووداوەدا 11 كەس بریندار بوون كە برینی زۆربەیان سەختە و ئەم ڕووداوەش بەهۆی تەقینەوەی یەكێك لە ئامێرەكان بوو.