سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین-ی دانا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین-ی دانا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین-ی دانا

پێنجشەممە 2023.6.22، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین-ی لە هەولێر دانا.

پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لە ماوەی دوو ساڵی کارکردن بۆ دروستکردنی نزیکەی هەزار هەلی کار و لە ماوەی بەرهەمهێناندا نزیکەی 350 هەزار هەلی کار راستەوخۆ و 500 هەلی کاری ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت، پڕۆژەکە پێکدێت لە هێڵی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و بە توانای شەش هەزار کلیکەر کە دەکاتە شەش هەزار و 300 تۆن چیمەنتۆ لە رۆژێکدا، هەروەها وێستگەیەکی کارەبا لە خۆ دەگرێت کە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە، کە لەسەر رووبەری 212 دۆنم زەوی لەلایەن کۆمپانیای خاوەن ئەزموون پاوەرچاینەل بە کوالێتی و ستانداری جیهانی لە ماوەی 24 مانگدا جێبەجێ دەکرێت.

جێگەی باسە، پڕۆژەکە بە ھەماھەنگی نێوان پاوەرچاینەل و دابین گرووپ بە دووری 45 كیلۆمەتر لە باكووری شاری ھەولێر دروست دەكرێت، كە دەبێتە مۆدێرنترین بنكەی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆ لە ھەرێمی كوردستان کە لە رۆژێكدا توانای بەرھەمھێنانی زیاتر لە 6 ھەزار تۆن و لە ساڵێكیشدا توانای بەرھەمھێنانی 2 ملیۆن تۆن چیمەنتۆی دەبێت.