رێنمایی نوێی ده‌رهێنانی پاسپۆرت ده‌رچوو

رێنمایی نوێی ده‌رهێنانی پاسپۆرت ده‌رچوو


راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رێنمایی نوێێ ده‌رهێنانی پاسپۆرتی بۆ هاووڵاتیان روونكرده‌وه‌.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

پێداویستیەکانى دەرهێنان و نوێ کردنەوەى پاسپۆرت
هاووڵاتى خۆشەویست:
لە کاتى سەردانی کردنت بە مەبەستى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەئامادەبێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت:
یه‌كه‌م: رەگەزنامەی عیراقی ، ناسنامەی بارى شارستانى ، کارتى زانیارى ، یەک وێنە، ئەگەر مامەڵەکەت نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بوو پێویستە پاسپۆرتە کۆنەکەشت لەلات ئامادەبێت.
دووه‌م: یاخود (کارتى نیشتیمانى ، کارتى زانیارى ، یەک وێنە ) ئەگەر مامەڵەکەت نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بوو پێویستە پاسپۆرتە کۆنەکەشت لەلات ئامادە بێت.
تێبینى : بۆ ئەو کەسانەى تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵەو( کارتى نیشتیمانى) خۆیان هەیە و هاوسەرگیریان نەکردووە ، لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ( کارتى زانیارى) باوکیان ئەهێنن، لە هەمان کاتدا پێویستە (ناسنامەی شارستانی) یان (کارتى نیشتمانى باوک)ى پێبێت.
دەرهێنانى پاســــپــۆرت بۆ منــداڵ:
١- منداڵی تازە لەدایک بوو پێویستە (بیان ولادە و صورة قيدى الكترونى) هەبێت ، منداڵى خوار (١٠ ساڵ) تەنها پێویستى بە ناسنامەی بارى شارستانى هەیە یان کارتى نیشتیمانى.
٢- منداڵى سەروو( ١٠ساڵ) پێویستە ناسنامەی بارى شارستانى + ڕەگەزنامەى عیراقی هەبێت یان کارتى نیشتیمانى.
٣- کارتى زانیارى باوک لەگەڵ ناسنامەی بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عیراقی باوک یان کارتى زانیارى و کارتى نیشتیمانى باوک.
٤- یەک وێنەى منداڵ.
٥- پێویستە باوک وەک (ولى امر) ئامادەبێت .
٦- لە کاتى ئامادە نەبوونى باوک بە هەر هۆکارێک پێویستە سەردانى بەشى یاسایی بەرێوەبەرایەتیەکەمان بکرێت بۆ ڕێنمای کردنى.

وەرگرتنەوەى پاســـپــــۆرت :-
١. دەتوانیت سەردانى ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەیت(www.hawlerpassport.com) بۆ دڵنیابوون لەوەى پاسپۆرتەکەت تەواوبووە یاخود لە ڕیگای ئەم لینکە
https://search.hawler-passport-services.com/pages/
٢. بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت پێویستە ناسنامەیەکت پێ بێت.
٣. بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە خۆت ئامادەبیت چونکە پەنجەمۆری ئەلکترۆنی وەردەگیرێت.
٤. دڵنیابە لەپاک ڕاگرتنی پەنجەکانت بۆئەوەی بەئاسانی پەنجەمۆری ئەلکترۆنی وەربگیرێت و پاسپۆرتەکەت بدرێتەوە.
٥. بۆ منداڵی خوار (۱۸) ساڵ کە بەخێوکەرى منداڵ ئامادەبوو پەنجەمۆرى کرد لەکاتى مامەڵەکەدا ، ئەوا بەخێوکەری منداڵەکە ئەتوانێ لەجیاتی منداڵەکەبێت پاسپۆرتەکەى وەربگرێتەوە.
٦. ئەوهاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان نەیخوێندەوە و کەسێکى نزیکی خۆی هێنابوو بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر، پێویستە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکە هەمان هاووڵاتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر