پارێزگاری هەولێر: "سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان"

پارێزگاری هەولێر:

پارێزگاری هەولێر: "سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان"

شەوی ڕابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەرجەم تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کارەکانیان کرد و دەستخۆشی لێکردن لە بەرامبەر ئامادەباشیان و هەموو ئەو ڕێکار و ڕێوشوێنانەی گیراوەتەبەر لە ئەگەری ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازرا، لە بارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چەند ڕۆژێکە هەولێری پایتەخت و ناوچەکەی بەگشتی گرتۆتەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەردەوامانەی بارانبارین، سترجەم تیمی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، لە ئامادەباشیدان، داواشی لە هاووڵاتییان کرد پابەندبن بە رێنماییەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە ڕانەگرن کە مەترسی لێیە.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی، بەر لە هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین، سەرجەم مەنهۆل و ئاو وەرگر و چاڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی بان پاککراوەتەوە، هەروەها هەموو ئەو شوێنانەشی کە خاڵی لاوازن، تیمەکانی تێدا جێگیر کراون".

ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەوە مەترسییەکانی لافاوی کەم کردووەتەوە، ئەو کارەساتەی کە ساڵی 2021 ڕوویدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمووانی راسپارد کە هەموو خاڵە لاوازەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دیاریبکەین و چارەسەریان بکەین.

ڕاشیگەیاند: "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو باران بارین زۆر زیاترە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و ئامادەباشی تیمە خزمەتگوزارییەکان مەترسییەکانی لافاو لەشاری هەولێر کەمبووتەوە، هەروەها شەپۆلە بەردەوامەکانی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا نەبووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها هەندێک زیانی ماددی هەبووە".