پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیار ڕەحمان، یاریزان و ئهستێرهی پێشووی یانهی ههولێری کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیار ڕەحمان، یاریزان و ئهستێرهی پێشووی یانهی ههولێری کرد
ئێوارەى سێشەممە 2023.8.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش و لاوان و سەرۆکى یانەى هەولێر و ڕاوێژکارى سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروبارى وەرزش و لاوان و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر، دواى کۆتایهاتنى ڕێورەسمى خەڵاتکردنى یاریزانان و ڕاهێنهری یانەى ههولێر، لە ماڵەکەى خۆى سەردانی دیار ڕەحمان، یاریزان و ئهستێرهی پێشووی یانهی ههولێری کرد، كه لە ئێستادا بههۆی نهخۆشییهوه له یاریكردن دابڕاوه.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگارى هەولێر لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندرویستی و ڕێرەوەى چارەسەرە پزیشکیەکانى پرسی و ئامادەیی هەموو پاڵپشتى و هاوکاری و ئاسانکاریەکى نیشاندا بۆ چارەسەرکردنى و هیواى خواست بە تەندروستییەکى باش دووبارە بگەڕێتەوە خزمەت وەرزش، پاشان پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى سەرکەوتنى یانهی ههولێر بەرامبەر حدوود له یاریگهی شهعب له بهغدا و گهیشتنه یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتى جامی عێراق، پیرۆزبایی لە دیار ڕەحمان کرد و پێى ڕاگەیاند، تۆش بەشێکى لە یانەى هەولێر و یانەى هەولێریش بەشێکە لە تۆ، بۆیە بە پێویستمان زانى لەگەڵ خەڵاتکردنى یاریزانانى یانەى هەولێر، خەڵاتی تۆش بکەین".
دواتر پارێزگاری ههولێر خهڵاتی ڕێزلێنانى پێشکەش بە یاریزان و ئهستێرهی پێشووی یانهی ههولێر دیار ڕەحمان کرد و دووبارە هیواى ساغ و سەلامەتى و تەندروستیەکى باشى بۆ خواست.