هەولێر … کردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانوبەرە
هەولێر …
کردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانوبەرە
ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 16-5-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن کارو بازرگان و وەبەرهێنەران، بەشداریان لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندی خانوبەرەی هەولێر کرد …
ئامانج لە کردنەوەی سەنتەری خانوبەرە، کۆکردنەوەی هەموو نوسینگەو ناوەندە بازرگانیەکان و عەقاراتەکانە، ئەوەش بەمەبەستی ئاسانکاری و رێکخستن و راییکردنی کاروباری کڕین فرۆشتن لەسەر ئاستی فڕاوان …
شایەنی باسکردنە دەرفەتێکی باش لەم سەنتەرە بۆ ئەو ئافرەتانە فەراهەم کراوە کە ئارەزووی کڕین و فرۆشتن و کاری عەقارات دەکەن .