هەولێر …. مزگەوتی دەرگای بەهەشت کرایەوە
هەولێر ….
مزگەوتی دەرگای بەهەشت کرایەوە
شهو چوارشهممه 7_2_2024 بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و سەید سدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی ئامادهیی مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی دەرگای بەهەشت بوون، کە لە کەشێکی ئیمانی مزگەوتەکە له گهرهكی كرێكاران بە رووی نوێژ خوێنان کرایەوەو پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەک کرا…