پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى دەزگاى هاریکارى مرۆیی بەریتانى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى دەزگاى هاریکارى مرۆیی بەریتانى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى دەزگاى هاریکارى مرۆیی بەریتانى کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.4.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە د.نەبیل ڕەمەزان، سەرۆکى دەزگاى هاریکارى مرۆیی بەریتانى HRF_UK و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندى میوان ستایشی ڕۆڵى پارێزگار و تیمى پارێزگاى هەولێریان کرد لە سەرجەم ئەو کارانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوە و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانى لە بوارى مرۆیی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە، هەروەها کورتەیەکیان لە بارەى کار و پڕۆژە و ئامانجى دەزگاکەیان خستەڕوو.

لە بەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنان، هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانیان بۆ خواستن و هەموو پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگییەکى پارێزگا و تیمى پارێزگاى هەولێرى نیشاندا بۆ سەرخستنى کارەکانى و جەختی لە سەر پێکەوەکارکردن لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە.

لە کۆتایدا، شاندى میوان سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ پاڵپشتى و هاریکارى دەزگاکەیان و جەختیان لە ئەنجامدانى پرۆژەکانیان بە هاوبەشى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کردەوە.