پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردی بەریتانیا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردی بەریتانیا کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردی بەریتانیا کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.5.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەدەی هەولێر، لە قوتابخانەی ستێرلینگی بەریتانی، پێشوازی لە نووشینە موبارک، ئەندامی ئەنجومەنی لۆردی بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری جیهانی و عێراقی و کەرکوکی کۆمپانیای پەروەردەیی ستێرلینگی بەریتانی و بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر لە هەولێر، کە بەشێکە لە قوتابخانەکانی کۆمپانیایی ناوبراو ئامادەی بوون، گفتوگۆ لە بارەی پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و ئاستی پەروەردەیی قوتابخانەکانی کۆمپانیایی ناوبراو کرا.