لەسەر قەڵای هەولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی چیكی پێشکەشکرا

لەسەر قەڵای هەولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی چیكی پێشکەشکرا


ئەمشەو دووشەممە 2022.9.26، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کونسڵی گشتیی کۆماری چیک لەهەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و فەرهەنگ عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان و هاوڵاتییان، لەسەر قەڵای هەولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی (گروپی موزیکی ڕەن ئۆپێرن) تیپی میللیی كۆماری چیك پێشکەشکرا، كە لەلایەن كونسوڵخانەی كۆماری چیك لە هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ڕێکخرابوو .