هەولێر... رێو رەسمێک لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، بەڕێوەچوو
هەولێر...
رێو رەسمێک لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، بەڕێوەچوو
لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بە هاوبەشی رێکخراوی تەندورستی ئاشتی، کۆنفرانسێکی هاوبەشیان سازکرد…
لەو کۆنفرانسەدا کە ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 24.11.2025 بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، و ژمارەیەک لە پزیشکان و پسپۆڕان و قوتابیان، بەرێوەچوو، چەندین وتاری تایبەت بە هۆشیاریەکانی نەخۆشیەکانى شەکرە، و دواین چارەسەریەکانی شەکرە پێشکەشکرا …
هاوکات چەندین بابەتی زانستی لە بارەی نەخۆشی شەکرەو کاریگەرییەکانی و چۆنیەتی خۆپاراستن و ڕێنمایی پزیشکان ، لەلایەن کۆمەڵێك پزیشکی شارەزا خرایە روو….
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕیكخەرانی، تاکیدی لەسەر هەڵمەتی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و زانستی دژ بە نەخۆشی شەکرە کردەوە و هیوای خواست دەرەنجامەكانی ئەو كۆنفرانسە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی چارەسەرییەكانی ئەو نەخۆشیە …