تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمى خوێندنى 2021-2022 دەستى پێ‌کرد
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022.1.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە، به‌یاوه‌رى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ناوەند، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ده‌سپێكى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزى یەکەمى خوێندنى 2021-2022ى (پۆلی یەک، دوو و سێی بنەڕەتی) و تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 4ی بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی و ئاماده‌كارى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و ڕه‌وشى قوتابییان، سه‌ردانى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ناوەندى هه‌ولێریان كرد.
لەسه‌ردانه‌كه‌یاندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانى قوتابخانه‌کان سه‌ردانی هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانیان كرد و له‌نزیكه‌وه له چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى كۆڵییه‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ قوتابیان له تاقیكردنه‌وه‌كان خواست.
جێگەى باسە، ئه‌زموونه‌كانى کۆتایی وەرزى یەکەمى خوێندنى 2021-2022ى (پۆلی یەک، دوو و سێی بنەڕەتی) و تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 4ی بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی لەسنوورى سەرجەم پەروەردەکانى پارێزگاى هەولێر بە بەشدارى 623,767 شەش سەد و بیست و سێ هەزار و حەفت سەد و شەست و حەفت قوتابی بەسەرپەرشتى 50,813 پەنجا هەزار و هەشت سەد و سێزدە مامۆستا لە 2,414 دوو هەزار و چوارسەد و چوار قوتابخانەى حوکومى بەڕێوەدەچێت.